٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حورییەت: مێژوو، وەرچەرخانە گەورەكەی نەوت و غازی كوردی لە ساڵی 2014 تۆمار كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گەورەكۆمپانانیای گەنەل ئینێرژی كە لە هەرێمی كوردستان لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و غازدا كار دەكات (تۆنی هیوارد)، بۆ ماڵپەڕی حورییەت دێلی نیوزی توركیا دەڵێت، مێژوو وەرچەرخانە گەورەكەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی لە ساڵی 2014 تۆمار كرد، سێ هۆكاریش لە پشتی ئەمەوە دەبینێت كە لەو راپۆرتەدا هۆكارەكان خراونەتە ڕوو.

"كورد بە هەناردەی نەوت، هەلی راستەقینەی بۆ داهاتی سامانی سرووشتیی خۆی خوڵقاند، بەڵام بە هەناردەی غازی سرووشتی، هەرێم پارەیەكی زۆری دەست دەكەوێ، توركیایش ئەوەی لە نەوت زیاتر بە لایەوە گرینگ بێت، غازی هەرێمە"، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای Genel Energy (تۆنی هیوارد)، وای گوت.

رێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق كە لە 13-11-2014 واژۆ كرا و، بە گوێرەی رێككەوتنەكە هەرێم رۆژانە 150 هەزار بەرمیل دەداتە حكوومەتی عێراق، لە بەرانبەریشدا بەغدا پێشینەیەك بە بڕی 1 ملیار دۆلار رەوانەی هەرێم دەكات و دواتر بە رێگەی گفتوگۆ رێككەوتنی دی دەكەن، بە لای (تۆنی هیوارد)ـەوە، رێككەوتنەكە تەنیا بۆ كەمكردنەوەی بارگرژیی نێوان هەردوو لا بوو، ئەگەرنا كورد لە هەناردەی نەوتی خۆی بەردەوامە و دەبێت.

كۆمپانیاكەی (تۆنی هیوارد)، بە یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكان دادەنرێت كە كار بۆ وەبەرهێنانی نەوت و غازی هەرێم دەكات.
(هیوارد) دەڵێت، كورد لە هەناردەكردنی غازی سرووشتیی خۆی پێویستی بە رەزامەندیی بەغدا نییە، هەروەك چۆن كە لە نەوتیش ئەو كارەی كرد. بەڵام راشكاوانە لە رێگەی حورییەت دێلی نیوزی توركیاوە رایدەگەیەنێت كە، مێژوو وەرچەرخانە گەورەكەی نەوت و غازی كوردستانی لە ساڵی 2014 تۆمار كرد و، سێ هۆكاریش لە پشتەوەی ئەمەوە دەبینێ، "یەكەم: ژێرخانی گوزاتنەوەی نەوت و غازی هەرێم بە رێگەی توركیاوە بۆ بەندەركانی جیهان هەیە. دووەم: هاتنی تیرۆریستانی داعش نەخشەی ناوچەكەی گۆڕی، رێگا سەرەكییەكانی هەناردەی نەوتی عێراقی گرت، بەڵام نەیتوانی نزیكی هەرێمی كوردستان و تەنانەت كەركووكیش بێتەوە. سێیەم: حكوومەتی نوێی عێراق دەیەوێ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بكات بۆ رێككەوتن لەبارەی نەوتەوە".
(هیوارد) هاوكات ئەوەیش دەخاتە ڕوو كە، بۆ توركیا لە هەناردەی نەوت گرینگتر، هەناردەی غازی هەرێمی كوردستانە.

بە گوێرەی گوتەكانی (تۆنی هیوارد)، لە ساڵی 2017ـدا هەناردەی غازی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە بۆ دەرەوە دەست پێ دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانیش، لە ساڵی 2017ـدا هەرێمی كوردستان سەرەتا 55 ملیۆن پێ سێجا، دواتر 120 ملیۆن پێ سێجا و پاشانیش 200 ملیۆن پێ سێجا غاز هەناردە دەكات.
جێی ئاماژەیە كۆمپانیای Genel Energy لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكات.

شاو كوردی
 

هەواڵی پەیوەندیدار