٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە و شەڕڤانان لە پێشڕەوین.. چەند شوێنێکی کۆبانی ئازاد کراون

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی -KDP.info-  ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕڤانان، لە جەنگیاندا دژ بە داعش پێگەی خۆیان بەهێز کردووە و توانیویانە بەشی باشووری چوارگۆشەی ئەمنی ئازاد بکەن و لە بازاڕی هال و بەشی باشووری ڕۆژاوای گۆڕەپانی ئازادی نزیک ببنەوە و دەست بەسەر باڵاخانە و ناوەندی ڕۆشنبیریی شاری کۆبانییشدا بگرنەوە.


ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا کە لە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە نزیکە و بارەگاکەی لە لەندەنە، لە بەیاننامەیەکیدا هاوکات دەڵێ، شەڕ پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕڤانان بەرانبەر بە تیرۆریستانی داعش، توندە و بە دۆشکە، هاوەن و تۆپ یەکدی بۆردوومان دەکەن، کە بە هۆیەوە زیاتر لە 18تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمەکانیان لە انوچەکانی شەڕ بینراون، لە بەرانبەردا چەند شەڕڤانێک شەهید بوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان، پێنج گورزیان لە مۆڵگەکانی داعش لە بەری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانی وەشاندووە و بەپێی زانیارییەکانیش، ژمارەیەک داعش کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە، لەسەر ڕێگای حەلەب-کۆبانی، دوو ماتۆڕسکیلیان کردوونەتە ئامانج، لەسەر ڕێگای نێوان هەردوو گوندی حلنج و شێخ جوبان، ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج و لە هەردوو هێرشەکەیشدا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار