٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵیۆزی فەڵەستین: پێشمەرگە نەبوایە داعش عێراقی دەگرت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق رایگەیاند، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، داعش هەموو عێراقی داگیر دەكرد، سەرەڕای ئەوەیش هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە پێشوازیی لەو ئاوارە و پەنابەرانە كرد كە پەنایان بۆ هەرێم بردووە.

"هەرێمی كوردستان، ڕۆڵێكی گرینگی لە شەڕی دژ بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش گێڕا، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، داعش هەموو عێراقی داگیر دەكرد، سەرەڕای ئەوەیش بە هەموو توانایەكییەوە پێشوازیی لەو ئاوارە و پەنابەرانە كرد كە پەنایان بۆ هەرێم برد"، باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق (ئەحمەد عەقل)، وای گوت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، باڵیۆزی فەڵەستین باسی لە نالەباریی ڕەوشی ئەو هاووڵاتی و پەنابەرە فەڵەستینیانە كرد كە، لەناوچە جیاجیاكانی عێراقدا دەژین و داوای لە سەركردایەتیی سیاسیی كورد كرد بۆ چارەی كێشە و گرفتەكانیان، هاوكارییان بكەن و، داوایشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە ڕێگە بە بەشێك لە پەنابەرە فەڵەستینییەكان بدەن، خانەوادەكانیان لە ناوچەكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بگوزازنەوە و لە كەمپەكانی پەنابەراندا نیشتەجێ بكرێن.

ئەم قسانەی باڵیۆزی فەڵەستین لە میانەی دیدارێكی هات كە ئەمڕۆ سەردانی لقی پێنجی پارتیی دیموكراتی كوردستانی لە بەغدا كرد و لەلایەن بەرپرسی لق (محەممەد ئەمین دەلۆ)ـوە، پێشوازی كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار