٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەلار.. بۆمبێک پووچەڵ کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەلار-KDP.info-  لە لایەن هێزەکانى ئاساییشى گەرمیانەوە، لە ناو شارى کەلار بۆمبێکى چێندراو کە لە ژێر پردێکى شارەکە دانرابوو، پووچەڵ کرایەوە.


سەرچاوەیەک لە ئاساییشى گەرمیان بەKDP.infoى راگەیاند: "نیوەرۆى ئەمرۆ لە لایەن هێزەکانى ئاساییشى گەرمیانەوە بۆمبێکى چێندراو لە ناو شارى کەلار ئاشکرا کرا کە، لە ژێر پردى (کازینۆ) دانرابوو."


سەرچاوەکە گوتیشى: "لە لایەن تیمى تایبەت بە پووچەڵکردنەوەى تەقەمەنییەکانى ئاساییشى گەرمیان، بۆمبەکە پووچەڵ کرایەوە، لە کاتى پووچەڵکردنەوەىشی رێگاى سەرەکیى کەلار – دەربەندیخان لە هاتوچۆکردن داخرا."

کاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار