یاوەر: جەلەولا بە تەنیا لەلایەن پێشمەرگە و سەعدییەیش بە هاوبەشیی هێزەکانی عێراق ڕزگار کران

هەولێر-KDP.info- فهریق (جهبار یاوهر)، ڕایگەیاند، شارەدێی جەلەولا بە تەنیا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە ڕزگار کرا و، هاوکات شارەدێی سەعدییەیش بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای حکوومەتی فیدراڵی عێراق بووە.
لە ڕوونکردنەویێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە فهریق (جهبار یاوهر) رایدەگەینێت کە، هێرشەکەی دوێنێی هەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدییە، بەپێی پلانێکی تۆکمە و دارێژراو و بە شێوەیێکی زۆر گونجاو بوو، کە بە هۆیەوە توانراو لە پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، هەردوو ناحییەکە ڕزگار بکرێن.
ئەو دەڵێت، لەم پرۆسە زۆر گرینگەدا پۆلێکی پێشمەرگەی قارەمان گیانی پیرۆزی خۆیان بەخشییە ئەم سەرکەوتنە مەزنە و، پۆلێکی تر بریندار بوون.
(یاوەر) لەم ڕوونکردنەوەیەدا هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە کە، شارەدێی جەلەولا بە تەنیا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی تری پاراستنی هەرێمی کوردستان ڕزگار کراوە، هاوکات شارەدێی سەعدییە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوە ڕزگار کراوە.




