٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند و 18 تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە چیای باشیك رووی دا و، لە ئاکامدا 18 تیرۆریستی داعش كوژران.

بەرپرسی لقی 14ی پارتیی دیموکراتی کوردستان(عیسمەت ڕەجەب)، لە چیای باشیكەوە بۆ KDP.info گوتی، 5:35 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و پێشمەرگەش بە بە توندی بەرپەرچی دانەوە و زیانی زۆری گیانی و ماڵی پێ گەیاندن.

(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، لە شەڕەكەدا فڕۆكە جەنگییەكان هاوکارمان بوون و بۆردوومانی بارەگاكانی چەكدارانی داعشیان لە بناری چیاكە كردووە و، پێشـەرگەیش شکستی بە هێرشەکەی داعش برد و لە ئاکامدا 18تیرۆریست کوژراون 2 هەمەریش تێکشکێنراون.

حەکیم حیکمەت
 

هەواڵی پەیوەندیدار