فاینانشاڵ تایمز: نێچیرڤان بارزانی باوەڕی وایە، کورد خۆی بە پارێزراو نازانێت و چارەسەر كۆنفیدراڵییە

فاینانشاڵ تایمزKDP.info-- سەرۆكوەزیرانی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) بۆ بۆ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانیا دەڵێت، شیعەكان ئامادە نین لە ناوچە سوننەنشینەکانی مووسڵ خۆیان بە كوشت بدەن، لە مووسڵیش سوننەكان ئامادە نین لە شارە شیعییەكانی وەك كەربەلا و نەجەف خۆیان بە كوشت بدەن، كوردیش ئامادە نییە لە مووسڵ خۆی بە كوشت بدات.
رۆژنامەنووسی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانیایی (رولا خەلەف)، لە میانەی رایپۆرتێكدا لەسەر هەرێمی كوردستان، لە ژێر ناوونیشانی نەتەوەیەك لە چاواڕوانیدایە، میتینگێكی كورتی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) ساز داوە. (رولا خەلەف)، دەڵێت چوومە ئۆفیسەكەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان و، میتینگێكم لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) ساز كرد. سەرۆكوەزیرانی كوردستان رایگەیاند، سەختە كەسێك بدۆزیتەوە لە هەرێمی كوردستان كە باوەڕی وابێت لە چوارچێوەی عێراقدا خۆی بە پارێزراو بزانێت، لە وەڵامی ئەمەیشدا بۆچوونی وابوو كە چارەسەر، كۆنفیدراڵییە.
رۆژنامەنوسەكەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانیا دەڵێت، (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند كە، "عێراقییەكان سەلماندوویانە كە ئینتمایان بۆ دەوڵەتی عێراق نییە، شیعەكان ئامادە نین لە ناوچە سوننەنشینەكانی مووسڵ خۆیان بە كوشت بدەن، سوننەكانیش ئامادە نین لە شارە شیعییەكانی وەك كەربەلا و نەجەف خۆیان بە كوشت بدەن، كوردیش ئامادە نییە لە مووسڵ خۆی بە كوشت بدات، پێویستمان بە دۆزینەوەی شێوازێكە كە چۆن پێكەوە بژین، لەگەڵ چۆنیەتیی زانینی بەردەوامی هەندێكیان لەگەڵ ئەوانی دی، لە جیۆگرافیایەك كە پێی دەگوترێت، عێراق".




