٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سێرۆژی داهاتوودا تەواوی وزارەتەكان مووچە وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO- بڕیار وایە وەزارەتی داریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوو دا مووچەی هەموو ئەو شوێنانە دابەشبكات كە، تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلولیان، وەرنەگرتووە.

 

سەرچاوەیەكی  تایبەت بە (kdp info)-ی  راگەیاند، وەزارەتی دارایی تا رۆژی چوارشەممە مووچەی مانگی  ئەیلولی فەرمانبەران، خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان، دابەش دەكات.
بە گوێرەی  زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەكە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەو سێشەممە، مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی "كشتوكاڵ‌، كارەبا، شارەوانی‌، كاروباری شەهیدان‌ و ئەنفالكراوان و،  خانەنشینان دابەشبكرێت.


بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە مووچەی سەرجەم كارمەندانی وەزارەتی نێوخۆ دابەشبكرێت و، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بهێنرێت.
جێی ئاماژەیە، لە رۆژی 4-11-ی 2014،  دەست بە داشبەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول، كراوە.

 

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار