٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر تۆمەتی چەند میدیایەكی عەرەبی و عێراقی رەت كردەوە..هاوڵاتیان پشكینیان نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چەند میدیایەكی  عەرەبی و عێراقی، هەواڵێكی هەڵبەستراویان پێوەست بە لیژنەی ئەمنی  پارێزگای هەولێر، بڵاو كردوە كە، گوایە دەسەڵاتیان بە هاووڵاتیان داوە پشكنین بۆ عەرەبەكان بكەن، بەڵام پۆلیسی هەولێر ئەم هەواڵەی بە ناڕاست ناوبرد و، تۆمەتەكانی رەتكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رونكردنەوەیەكی  بڵاوكردەوە كە كۆپیەكی  دەست (KDP.info) كەوتووە و، تێیدا هاتووە، چەند میدیایەكی عەرەبی و عێراقی باسیان لە بڕیارێكی هەڵبەستراو كردووە كە، ئامانجیانە دووبەرەكی بێخنە نێو كورد و عەرەب لە هەولێر، بڕیارە هەڵبستراوەكەیان بریتیە لەوەی كەوا لیژنەی ئەمنی شاری هەولێر بڕیاریداوە هەموو كەسێكی كورد دەتوانێت هاووڵاتییە عەرەبەكانی شاری هەولێر بپشكنێت و، داوای ناسنامەی لێبكات، هەروەها پشكنینی ئۆتۆمبێلیان بكات، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وێڕای ئەم دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە و دەڵێن، ئەم هەواڵە دوور لە راستییەوەیە".
پۆلیسی  هەولێر راگەیاندوە ، تەنیا كارمەندانی پۆلیس و ئاساییش دەتوانن هاووڵاتیانی عەرەب بپشكنن جا پشكنینەكە نێو ماڵ بێت، یاخود ئۆتۆمبێل، هەروەها دەتوانێت داوای ناسنامەی لێبكات، بەڵام كاری هاووڵاتیان نییە پشكنین بكەن و ناسنامە وەربگرن.
لە رونكردنەوەكەدا پۆلیسی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هەولێری كردوە كە، هـەردەم هـاوكاری هـێزەكانی ئاساییشی نێوخۆ بووینە و، پاراستنی شاری هـەولێر ئەركی سەرشانی گشت لایەكمانە و، هیوادارین هەردەم چاو كراوەبن لە بینینی هەر شتیكی نامۆدا.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار