٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە كۆبانی داعش هێرشەكانی راگرتووە و پێشمەرگەیش بە ورەی بەرزەوە ماون

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-Kdp.info-فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەڵێت، داعش هێرشەكانی راگرتووە، چونكە ورەی رووخاوە و توانای هێرشكردنی نەماوە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی لیوا (عەبدولقەهار) بە Kdp.info-ی راگەیاند، شەڕ لە كۆبانی بەردەوامی هەیە، بەڵام شەڕەكە تەنیا لە چوارچێوەی بۆردومانكردنە، ماوەی سێ رۆژیشە تیرۆریستانی داعش هێرشەكانیان راگرتووە، چونكە ورەیان رووخاوە و توانای هێرشكردنیان نییە.
  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەشڵێت، لە شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان دوو جار مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە و، زیانی زۆریان پێ گەیاندوون، بەڵام قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.
لیوا (عەبدولقەهار مەجید) راشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ پێشمەرگە برینداربوونە و، یەكێكیان رەوانەی توركیا كراوە، بەڵام برینەكەیان سوكە و لەئێستادا تەندروستیان زۆر باشە.
ئەوەشی خستەڕوو، هێزێكی دیكەی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستانەوە ئامادەكراوە، تا بێتە شوێنی هێزەكەی ئێمە، بەڵام تا ئێستا وادەی هاتنیان دەستنیشانكراو، نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار