٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوا ئاماری جەلەولا و سەعدیە..نزیكەی 100 تیرۆریستی داعش كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info- بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی 70، لیوا (محەمەد حاجی قادر) دەڵێت، دوای ئازادكردنی هەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدیە لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، بە گوێرەی ئەو ئامارەی بەردەستمانە، نزیكەی 100 تیرۆریستی داعش، كوژراون.

دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لە هەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدیە، گورزێكی گەورەیان لە تیرۆریستانی داعش وەشاند و بۆ جارێكی دیكە، لە باڵەخانەكانی هەردوو ناحیە، ئاڵای كوردستان، هەڵكرا.

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی 70، لیوا (محەمەد حاجی قادر) تایبەت بە- kdp.info-ی راگەیاند، ئێستا بە تەواوەتی هەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدییە، ئازاد كراون.
لیوا (محەمەد) دەشڵێت، بە گوێرەی ئەو ئامارەی بەردەستمانە، لە ناحیەی جەلەولا زێتر لە 30 تیرۆریست كوژراون، لە ناحیەی سەعدییەش نزیكەی 70 داعش كوژراوە، ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانیش لە هەردوو ناحیەكە، رایان كردووە.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار