٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدییە و جەلەولا ئازاد كران.. دەیان تەرمی داعش لە ژێر خانووەكاندا جێ ماون

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو ناحیەی سەعدییە و جەلەولا لە ژێر دەستی داعش رزگار كران و دەیان تەرمی تیرۆریستانی داعشیش لە ژێر خانووەكاندا جێ ماون.


بەرپرسی لقی پازدەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا)، لە بەرەكانی جەنگەوە بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری جەلەولا و، سوپای عێراق بە هاوكاریی میلیشیا شیعەكان لە میحوەری سەعدییە، هێرشیان دەست پێ كرد، توانرا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو دوو ناحیەیە بە تەواوەتی لە تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنەوە و رزگار بكرێن.

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) گوتیشی، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانییان لە نێوان هەردوو ناحیەكەدا یەك بگرنەوە و، بە تەواوەتی ئەو ناوچەیە لە داعش پاك بكەنەوە، ئێستایش تێیدا جێگیر كراون.
ڕوونیشی كردەوە كە، ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش كوژراون و چەندین تەرم لە ئێستادا كەوتوونەتە ژێر خانووەكان كە لە ئەنجامی بۆردوومانەكان بەسەریاندا رووخاون.

(شێخ مستەفا) زێتر گوتی، تیرۆریستانی داعش هەردوو ناحیەكەیان مینڕێژ كردووە و، لە ئێستادا تیمەكانی ئەندازیاری سەرقاڵی پووچەڵكردنەوەی ئەو مینانەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار