٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو گەڕەكی جەلەولا ئازاد كران.. شەڕی قورس بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info- سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دوو گەڕەكی ناحیەی جەلەولایان ئازاد كردوون و تیرۆریستان تێك شكاون و لە دوو گەڕەكی دیكەیش شەڕێكی قورس بەردەوامە.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە نەیویست ناوی بڵاو بكریتەوە، بە kdp.info-ی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان هەردوو گەڕەكی شەهیدان و وەحدە لە جەلەولا لە چەكدارانی داعش پاك بكەنەوە و هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستیش كوژراون.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی،حاڵی حازر لە هەردوو گەڕەكی ئەفسەران و سەوز شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و چەكدارەكان تێك شكاون و هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان.

هەواڵی پەیوەندیدار