٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەڕ لە سەعدییە بەردەوامە.. سوپای عێراق و میلشیا شیعەكان لە سەنتەری شارەدێكە نزیك بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەعدییە-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، لە میحوەری سەعدییە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر داعش بە هاوكاریی میلیشیا شیعەكان بەردەوامە و لەو شارەدێیە نزیك بوونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە كە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت، بۆ kdp.info گوتی، بەیانیی ئەمڕۆ لە میحوەری سەعدییە تا دەگاتە حەمرین، سوپای عێراق بە هاوكاریی میلیشیا شیعەكان كە لە سێ گرووپ پێك دێن ئەوانەیش گرووپی عەسائیب ئەهلوحەق و بەدر و سەرایا سەلامن، هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێ كردووە و لە ئێستادا لە گوندی رەبیعە شەڕ بەردەوامە كە نزیكەی 5كم لە سەنتەری سەعدییەوە دوورە.

سەرچاوەكە گوتیشی، بەیانیی ئەمڕۆ داعش هەمەرێكی لەناو میلیشیا شیعەكاندا تەقاندەوە و لە ئاكامدا پێنج چەكدار كوژران و نزیكەی 20-ی دیكەیش بریندار بوون، تاوەكو ئێستایش زیانی داعش نەزانراوە.

روونیشی كردەوە، لەو میحوەرە كە تەنیا سوپای عێراق و میلیشیاكانی لێیە، شەڕێكی قورس بەردەوامە و داعش بە قەنناس و هەمەری بۆمبڕێژكراو بەرگری دەكات.

هەمان سەرچاوە زیاتر گوتی، ئەگەر تاوەكو ئێوارە نەتوانن سەعدییە كۆنترۆڵ بكەن، ئەستەمە بتوانن دواتر ئەو شارەدێیە لە داعش پاك بكەنەوە.


بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار