فازڵ نه‌بی: به‌شێکی پاره‌که گه‌ییشتووه.. ئه‌مڕۆ و سبەی به‌شه‌که‌ی دیکه‌یش ده‌گات

هەولێر-KDP.info- بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشکرای ده‌کات، وه‌زاره‌ته‌که‌یان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌که‌ی هه‌رێم که بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه ده‌ربڕیوه و به‌شێکی پاره‌که گه‌ییشتووه و ئه‌مڕۆیش به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌گاته هه‌رێم. دەشڵێت، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مانگانه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم مانگانه مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بکرێت و بارودۆخه‌که ئاسایی ببێته‌وه.
بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق(فازڵ نه‌بی) به KDP.info راگه‌یاند: "وه‌زیری دارایی عیراق(هۆشیار زێباری)، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕیوه و ره‌وانه‌ی بانکی ناوه‌ندی عێراق کراوه، ئه‌وه‌نده‌ی زانیارییش هه‌بێت تا ئێستا وه‌جبه‌یه‌کی پاره‌که ره‌وانه‌ی هه‌رێم کرداوه و وه‌جبه‌ی دووه‌میش ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ده‌گاته هه‌رێمی کوردستان."
گوتیشی: "بڕی پاره‌که 583 ملیار دیناره، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مانگانه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم مانگانه مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بکرێت و، بارودۆخه‌که ئاسایی ببێته‌وه".
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه، به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی راگرتووه، له‌و کاته‌وه تا ئێستا هه‌رێمی کوردستان له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات.




