پێشمەرگە گەییشتە ناو جەلەولا.. ژمارەیەکی زۆر داعش کوژراون

جەلەولا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی لە خانەقین دەڵێت، هێزی پێشمەرگە لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر جەلەولا بەرپا کردووە و لە ئێستادا گەییشتوونەتە ناو جەلەولا و شەڕیش بەردەوامە.
بەرپرسی لقی 15-ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) کە ئێستا خۆی لە سەنگەرەکانی شەڕدایە، بە kdp.info-ی راگەیاند، لە بەیانییەوە هێزی پێشمەرگە لە پێنج قۆڵی سەربازگەی کوبرا، تەجنید و شوهەدا، لە خەتی بەنزیخانە و لە وەحدە هێرشیان بۆ سەر جەلەولا دەست پێ کردووە و لە ئێستادا گەییشتوونەتە ناو جەلەولا و شەڕیش بەردەوامە.
(شێخ جەعفەر) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش بەرگری دەکەن، بەڵام بەرگرییان زۆر لاوازە و هێزی پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدایە.
ڕوونیشی کردەوە کە، زیانی زۆر بە داعش گەیەندراوە و ژمارەیەکی زۆر چەکداریان لێ کوژراون.
بڵند ئیبراهیم




