٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە دەروازەی جەلەولایە و شەڕ بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی لە جەلەولا ڕایگەیاند، لە بەیانییەوە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هێرشیان بۆ سەر جەلەولا بەرپا كردووە و لەئێستادا گەییشتوونەتە دەروازەی شارۆچكەکە و شەڕیش بەردەوامە.


بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) بەkdp.infoی راگەیاند: "لە سەعات پێنجی بەیانیی ئەمڕۆوە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێرشیان بۆ سەر جەلەولا بەرپا کردووە و لەئێستادا گەییشتوونەتە دەروازەی شارۆچکەکە و لەپێشرەویكردن بەردەوامن."
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان (کاروان جاف) كە لە هێزەكانی ئاساییش و پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگەوە وەریگرتوون، هێرشەکەی ئەمرۆی هێزەكانی پێشمەرگە، لە قۆڵی پردی حەلوانەوەیە.


بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی پێشمەرگە توانیویەتی بازگەی تەوارییەكە لە دەروازەی جەلەولا كۆنترۆڵ بكەن و هەروەها چەند چەكدارێکیآ بكوژن.
لە لایەكی دیكەیشەوە لە كاتی گرتنەوەی بازگەی تەوارییەكە، بۆمبێك بە پێشمەرگەیەكدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.
شەر و پێكدادانەكان هێشتا بەردەوامییان هەیە و لە سەرەتای هێرشەكەدا دوو فڕۆكە ناوچەكەی بۆردوومان كردووە و دواتر فرۆكەكان ناوچەكەیان جێ هێشتووە.

بڵند ئیبراهیم- كاروان جاف-نەشوان

هەواڵی پەیوەندیدار