ئەمەریکا بە ڕێککەوتنی کاتیی نێوان هەولێر و بەغدا خۆشحاڵە

ئیستانبووڵ-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا(جۆو بایدن)، پێشوازی له ڕێكکه‌وتنی کاتیی نێوان هه‌ولێر و بەغدا کرد کە پێوەستە بە پرسی هەناردەکردنی نەوت دابەشکردنی داهاته‌كان.
پاش ساڵێك له ناكۆكی، هه‌فته‌ی ڕابردوو، هەردوو حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی به چاره‌كردنی گرفته‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت، ڕێک کەوتن، به گوێره‌ی ڕێكکه‌وتنەکەیش هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی ده‌خاته ژێر ڕكێفی به‌غداوه کە 150هەزار بەرمیلە، له‌به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و وەهایش بڕیار بوو بڕەپارەیەک بە دوو جار بە هەولێر بدات کە ئەوەی یەکەمیان نیوملیار دۆلار بوو.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وزه و ئابووریدا كه له ئیستانبووڵی تورکیا ساز درا، (جۆو بایدن) له‌باره‌ی ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕایگەیاند، "بە ئەو ڕێککەوتنە کاتییە خۆشحاڵ بووم كه به‌م دوواییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هاتە ئاراوە، کە پێوەستە به چاره‌کردنی گرفته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دابه‌شكردنی داهاته‌كان."
وەک ئاژانسی ڕۆیته‌رز نووسیوویەتی، نه‌وت خاڵی ناكۆكییەکانی نێوان حكوومه‌تی عێراق كه عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و، حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانە كه كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
زریان زیاد




