٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زستاندا كارەبا کەمتر دەبێتەوە.. هەولێر پێویستی بە 400 مێگاواتی دیكە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر دەڵێت، گشاری زۆر لەسەر كارەبا هەیە و پێویستیان بە 400 میبَگاوات كارەبای زیاتر هەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، (حوسێن حەمەد)، بە KDPINFO-ی راگەیاند، بۆ ئەوەی لە هەولێر كێشەی كارەبا نەبێت، پێویستیان بە 450 مێگاوات كارەبای دیكە هەیە.
گوتیشی، "ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە  پارێزگای هەولێر 950 مێگاواتە، بەڵام لە وەرزی ئێستادا پێویستمان بە هەزار و 400 مێگاوات كارەبا هەیە، لە كاتێكدا 400 مێگاوات خواست زیاترە، بۆیە پێدانی كارەبا ناجێگیر دەبێت و كەمتر دەبێتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر جەختی كردەوە، لەم وەرزەدا گوشاری زۆر لە سەر كارەبا هەیە، كەمیی توانای بەرهەمهێنان و زۆریی خواست و زیادكردنی ئامێرەكانی گەرمكەرەوە، بۆ كەمبوونەوەی  سەعاتەكانی كارەبا هۆكارن.

لە هەرێمی كوردستاندا ئێستا بە گشتی بڕی وەبەرهێنانی  كارەبا 3 هەزار مێگاواتە، بەڵام لە وەرزی زستاندا خواستی كارەبا دەگاتە 5 هەزار مێگاوات.

بە گوتەی (حوسێن حەمەد) لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی كارەبا لە ژێر دەستدان و چاوەڕوان دەكرێت بڕی كارەبای هەرێمی كوردستان زیاتر بێت.

دەشڵێت كە، لە  ئێستادا لە پارێزگای هەولێر 18 بۆ 19 سەعات كارەبا دەدرێت و چاوەوڕان دەكرێت لە زستاندا كەم ببێتەوە.

یەحیا سابیر


 

هەواڵی پەیوەندیدار