٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی هەولێر شەهید بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی هەولێر شەهید بوو.

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (رێكەوت حەمە رەشید)، بە kdp.info-ی گوت، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا تەقینەوەیەك لە شاری هەولێر ڕووی دا و ژمارەیەك كەس شەهید و بریندار بوون، ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارەكان لە نەخۆشخانەی كۆماری شەهید بوو.
(رێكەوت حەمە رەشید) گوتیشی، برینی بریندارەكانی دیكە باشە و تەنیا برینی یەكێكی دیكە سەختە و رەوشی تەندروستیی جێگیر نییە.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەردەم باڵاخانەی پارێزگای هەولێردا ڕووی دا و لە ئاكامدا پێنج كەس شەهید بوون و 29-ی دیكەیش برینداربوون، بە شەهیدبوونی بریندارەكەی ئەمڕۆیشەوە، ژمارەی شەهیدەكان بوو بە شەش كەس.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار