٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك ..یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دامەزراندنی 805 مامۆستا دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك دەڵێت، یەكشەممەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دامەزراندنی 805 مامۆستای گرێبەست و، سەرجەم پشكی پلەكانیشی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی سنووری پارێزگای دهۆك، راگەیاند.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك (سدیق شەرۆ)، بە KDP.info -ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەزامەندی بۆ دامەزراندنی مامۆستایان بە شێوەی گرێبەست درا،  لەو دامەزراندنەیش 805 پلە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك دەستنیشان كرا و، یەكشەممەی داهاتوویش فۆڕمەكان دابەش دەكرێن.

ئەو بەرپرسەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك گوتیشی، دابەشكردنی ئەو فۆڕمانە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە، دەرچووی كۆلیژەكانی پەروەردە، بنیات و وەرزەشی بن، هاوكات دەرچووانی پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی وەك پەیمانگەكانی ماموستایان، هونەرەجوانەكان، كۆمپیوتەر  و وەرزشی دەگرێتەوە.

پێوەست بە ماوەی دابەشكردنی فۆڕمەكەیش، (سدیق شەرۆ) دەڵێت، "لە ماوەی هەفتەیەكدا فۆڕمەكان دابەش دەكرێن و، پاشانیش پێنج رۆژ چاوەڕێ دەكەین تا فۆڕمەكان دەگەڕێننەوە و، بۆ ماوەی سێ رۆژیش سكاڵا وەردەگرین".

(شەرۆ) ئاماژەیشی دا كە، ئەگەر لەو 805 پلەیەی بۆ پارێزگای دهۆك تەرخان كراوە پلەكان بە بەتاڵی مانەوە، ئەوا بۆ پڕكردنەوەی پەنا دەبەنە بەر دەرچووانی كۆلێژەكانی ئاداب، كارگێڕی و ئابووری و زانستەكان.

ئەو هەروەها بەشی دامەزراندنەكەی لەو 805 پلەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك راگەیاند كە بەو شێوەیە دەبێت:
• پەروەردەی رۆژهەڵات 40 پلە.
• پەروەردەی زاخۆ 150 پلە.
• پەروەردەی سێمێل 70 پلە.
• پەروەردەی ئامێدی 155 پلە.
• پەروەردەی شێخان 70 پلە.
• پەروەردەی ئاكرێ160  پلە.
• پەروەردەی بەردەرەش 90 پلە.
• پەروەردەی تلكیف 70 پلە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار