نوێنەرایەتیی ئەمەریكا لە هەولێر، سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی هەولێر دەكات

هەولێر-KDP.info- نوێنەرایەتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر، لە پەیامێکیدا، سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی 19ـی تشرینی دووەم دەكات كە لەبەردەم باڵاخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕووی د و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی بێتاوان.
نوێنەرایەتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر، لە پەیامەکەیدا هاوکات، سەرەخۆشیی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانییەكان دەنێرێ و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازێ.
نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، تیرۆریستێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای قەمەرەی مینڕێژکراوەوە، لەبەردەم دەروازەی باڵاخانەی پارێزگای هەولێر خۆی تەقاندەوە، لە ئاکامدا پێنج کەس شەهید بوون و 29 هاووڵاتیش بریندار بوون، بەپێی زانیارییەکانیش دوو لە بریندارەکان باری تەندروستییان جێگیر نییە.




