٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە ناوچەیەكی ستراتیژی لە دیالە ئازاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info- گوتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (ئەحمەد لەتیف) رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، توانییان ناوچەی ئیمام وەیسی نزیك شاری خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە رزگار بكەن كە، ناوچەیەكی ستراتیژی دیالەیە.
گوتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (ئەحمەد لەتیف) بە KDP.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق بەرە و ناوچەی ئیمام وەیسی نزیك شاری خانەقین، لە سنووری پارێزگای دیالە پێشڕەویان كرد و، توانیان ناوچەكە لە تیرۆریستانی داعش پا كبكەنەوە، هیچ زیانێكیش بە هێزەكانی پێشمەرگە نەگەیشتووە.

عەمید (ئەحمەد)، دەشڵێت، ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكەدا جێگیربوون كە، تەنیا چەند كیلۆمەترێك لە ناحیەی سەعدییە، دوورن.
عەمید (ئەحمەد)، ئاماژەیدا كە، ئەمڕۆ بە بەردەوامی فڕۆكەی جەنگی بۆردومانی نێو ناحیەی سەعدییەی كردووە و، زیانی گەورەی بە تیرۆریستانی داعش گەیاندووە.
جێی ئاماژەیە، رێگای ئیمام وەیس، قەزای خانەقین بە ناوەندی قەزای دیالە گرێدەدات، ئێستا رێگاكە كراوەتەوە و،هاووڵاتییان دەتوانن بەو رێگەیەوە هاتووچۆی دیالە و بەغدا، بكەن.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار