٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزەکانی عێراق، هێزێکی ئێران و ملیشیا شیعەكان هێرش دەكەنە سەر سەعدییە.. پێشمەرگە بەشدار نییە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ئاشکرای کرد، هێزەكانی سوپای عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ میلیشیا شیعەكان و هێزەكانی ئێران هێرشیان كردووەتە سەر سەعدییە و، رێگەیان نەداوە هێزی پیشمەرگە بەشدارییان لەگەڵدا بكات، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا جەلەولا و سەعدییە لە دەست ئەواندا بمێننەوە و رێگە نەدەن هێزی پێشمەرگە بچێتە ئەو شوێنانە.


بەپرسی لقی 15-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا)، بە KDP.INFOـی راگەیاند، سوپای عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ چەكدارانی عەسائیب ئەهلولحەق و هێزەكانی ئێران هێرشیان كردووەتە سەر سەعدیە و لێی نزیك بوونەتەوە و هێزی پێشمەرگەیش لەو شەڕدا بەشدار نییە و تەنیا دەچێتە ئەو شوێنانەی كە لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵ كراون، بۆئەوەی داعش دزەیان نەكاتێ.

 

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) گوتیشی، سەرەتا بڕیار بوو هێرشەكە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بە هاوبەشی بێت، بەڵام سوپای عێراق رێگەی نەدا ودەیانەوێت ئەو ناوچانە خۆیان رزگاری بكەن و تێیدا بمێننەوە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە نەتوانێ بچێتە ئەو شوێنانە.

 

زیاتر گوتی، هێزەكانی سوپای عێراق لە سەعدییە نزیك بوونەتەوە و چەكدارەكانیان پێشتر بۆ جەلەولا هەڵدەهاتن، بەڵام لە ئێستادا نایەنە جەلەولا و بۆ شوێنی دیكە هەڵدێن.

بەپرسی لقی 15ـی پارتی راشیگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراق پێشڕەویی باشیان كردووە و لە سەعدییە نزیك بوونەتەوە و رەنگە لە ماوەیەكی كەمدا بتوانن لە دەست چەكدارانی داعش رزگاری بكەن.

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار