٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت كردەوە تیرۆریستیەكەی ڕیسوا کرد.. كاروانی ئاوەدانی و بەرەوپێشچوون ناوەستێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكات، كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم باڵاخانەی پارێزگای هەولێر ئەنجام درا و، بووە هۆی شەهیدبوونی 4 كەس و برینداربوونی 29 كەسی دیكە.

دەقی ڕاگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكات كە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم باڵاخانەی پارێزگای هەولێر ئەنجام درا و، بووە هۆی شەهیدبوونی 4 كەس و برینداربوونی 29 كەسی دیكە. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین و، هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، بە هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستانیش ڕادەگەیەنین كە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.


هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێزی شاری هەولێر و تێكڕای هەرێمی كوردستان دەكەین، وەك هەمیشە لە ئاستی بەرپرسیاریەتی و چاوكراوە بن و، هەمووان دڵنیا دەكەینەوە كە دەزگا ئەمنییەكان هەموو هەوڵێك دەگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاساییش و، سەقامگیریی هەرێم، كاروانی ئاوەدانی و بەرەوپێشچوونیش ناوەستێت و، ئەم كردەوانە حكوومەت و، خەڵكی كوردستان ناترسێنن.

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
19ی نۆڤەمبەری 2014
 

هەواڵی پەیوەندیدار