٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە خرابەڕووتیان گەمارۆ داوە.. پێنج خاڵى بەرزاییەکان لە داعش پاک کراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  هێزەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى کەرکووک خرابەڕووتیان گەمارۆ داوە و چەند بەرزاییەکى دیکەیان لە تیرۆریستان پاک کردوونەتەوە، سێ تیرۆریستیش بە زیندوویی کەوتوونەتە دەست پێشمەرگەوە.

فەرماندە لە هێزى پێشمەرگە عەقید (نازم هەرکى) بەKDP.INFO ى ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیى ئەمرۆ چوارشەممە، بۆ پاککردنەوەى تەواوى ئەو بەرزاییانە لە تیرۆریستانى داعش، هێزەکانى پێشمەرگە لە بەرزاییەکانى خرابەڕووتى سەر بە پارێزگاى کەرکووک، پێشڕەویی کرد و توانیومانە زەبرێکى کوشندە لە تیرۆرستانى داعش بدەین ".

ئەو فەرماندەیەى هێزى پێشمەرگە لە کەرکووک گوتیشى: "لەم هەڵمەتەدا تا ئیستا 5 خاڵى بەرزاییەکانى خرابەرووتمان لە تیرۆریستانى داعش پاک کردوونەتەوە و 3 تیرۆریستى داعشیش بە زیندوویى کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و چەند تەرمێکیشیان پێ جێ هێڵراون."

(هەرکى) گوتیشی، کە لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانى پێشمەرگە، بۆردوومانى ناو خرابەرووت دەکەن کە لە ئێستادا لە لە لایەن پێشمەرگەوە، تیرۆریستان تێیدا گەمارۆ دراون.

نەشوان بەرزنجى 
 

هەواڵی پەیوەندیدار