٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیس.. كەس لە هەولێر نەڕفێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رائید (كاروان عەبدولكەریم)، ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێكی ڕفاندنی هاووڵاتیان لە شاری هەولێر رووی نەداوە و، زۆربوونی مەفرەزەكانی پۆلیس و ئاساییشیش بۆ ئەوەیە، دەیانەوێت ئەو كەسانە دەستگیر بكەن كە یاساشكێنی دەكەن.

 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رائید (كاروان عەبدولكەریم)، دەڵێت، "پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاساییشی هەولێر لەبەر نەمانی حاڵەتی ئۆتۆمبێلی جامڕەش، هەڵگرتنی چەك و دەستگیركردنی ئەو عەرەبانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لەنێو شاری هەولێر نەماوە، چەند شەوێكە مەفرەزەكانمان بۆ ئەو مەبەستە لەنێو شاری هەولێر، زیاد كردوون".

 

(كاروان عەبدولكەریم) دەشڵێت، "دەنگۆی ئەوە هەیە كە حاڵەتی رفاندنی هاووڵاتییان هەبێت، ئێمە ئەو دەنگۆیە رەت دەكەینەوە و زیادكردنی مەفرەزەكانیشمان تەنیا بۆ دەستگیركردنی یاساشكێنەكانە".


گوتیشی كە، شاری هەولێر ئارامە و، هیچ حاڵەتێكی نائاسایی نییە كە، هاووڵاتییان نیگەران بكات.

ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار