٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دهۆك 16 كەمپ هەن و نیشتەجێكردنی ئاوارەكانیش درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتیی كەمپەكانی دهۆك رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری كەمپەكان لە سنووری پارێزگاكە تەواو كراون و، دەست كراوە بە گوازتنەوەی ئاوارەكان بۆ نێو ئەو كەمپانە.

بەڕێوەبەری گشتیی كەمپەكان لە دهۆك (ئیدریس نەبی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، لە سنووری پارێزگای دهۆك 16 كەمپ دروست دەكرێن و، لەئێستایشدا زۆرینەی كەمپەكان تەواو بوونە، ئەو ئاوارانەی لە قوتابخانەكاندا بوون، بۆ ئەو كەمپانە گوازراونەتەوە.
(ئیدریس نەبی) دەشڵێت، لە زاخۆ هیچ ئاوارەیەكی نیشتەجێی قوتابخانەكان نەهێڵدراون و، لە دهۆك و سێمێل ژمارەیەكی زۆر كەم لە ئاوارەكان لە قوتابخانەكاندا ماون، شوێن بۆ ئەوانیش ئامادەیە كە لە كەمپەكان نیشتەجێ بكرێن و، لە رۆژانی داهاتوویشدا ئەو قوتابخانانە چۆڵ دەكرێن بۆ ئەوەی دەست بە خوێندنی قوتابیان بكرێت.

(نەبی) ئاماژەیشی دا كە، ئەگەر كەشوهەوا گونجاو بێت و رێگە بدات، تا كۆتایی ئەم مانگە گشت كەمپەكان تەواو دەكرێن و ئاوارەكانی لێ نیشتەجێ دەكرێن.
جێی ئاماژەیە، 2 ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و، ژمارەی زۆری ئاوارەكانیش لە پارێزگای دهۆكن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار