٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە رەبیعە هێرشێكی داعشی تێك شكاند.. زیانی زۆری پێ گەیاندوون

سەرچاوە: KDP.info

رەبیعە-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە میحوەری رەبیعە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئێمە، بەڵام بە توندی روبەڕوویان بوونەوە و تیرۆریستان تێك شكاون و زیانی زۆریشیان پێ گەیەندراوە، هاوكات چەند تەرمێكی داعشیش كەوتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگەوە.

فەرماندەی  فەرماندەیی سپیلك  لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، سەعات حەوتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە میحوەری رەبیعە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی فەرماندەی سپیلك، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و داعش تێك شكێندراون و لە ئێستادا شەڕەكە بەرەو كۆتاییە و ئەوان هەڵدێن و هێزی پێشمەرگە بەدوایانەوەن.
(كەورینی) گوتیشی، "لە ئاكامی ئەو شەڕەدا چەندین چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەك تەرمیشیان لە دەست هێزەكانی ئێمەدان، جگە لەوەیش چەند ئۆتۆمبێل و هەمەرێكیشیان لێ سووتاون".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار