٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی زەرد: كاری پەرلەمان نییە دووبارە دەستوور هەموار بكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-Kdp.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، كۆبوونەوەی سبەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان، كۆبوونەوەیەكی راوێژكارییە و ناتواندرێ هیچ بڕیارێكی لەبارەوە بدرێت.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان (ئومێد خۆشناو)، بە Kdp.info-ی راگەیاند، كۆبوونەوەی سبەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەبارەی دەستوورەوە، تەنیا راوێژكارییە، تا را و سەرنجی فڕاكسیۆنەكانی لەبارەوە وەربگیرێت، ئەگەرنا هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نادرێت و، كاری پەرلەمان نییە دووبارە هەمواری بكاتەوە، چونكە پێشتر پەرلەمان كاری خۆی كردووە و تەنیا ریفراندۆمی لەسەر نەكراوە.

(ئومێد خۆشناو) گوتیشی، كۆبوونەوەكە زێتر بۆ ئەوەیە پەرلەمان لەبارەی دەستوورەوە چ ئەركێكی لەسەر شانە و چی بكات، ئەوەی دیكەیش دەمینێتەوە سەر گفتوگۆكان، چونكە پێشتر سەرۆكی هەرێم داوای كردووە را و سەرنجی لایەنەكان وەربگیرێت و سازانی نیشتیمانیی لەسەر دروست بكرێت، چونكە لایەنەكان لەسەری كۆك نین و سازانیش واتا تەوافوقی لایەنە سیاسییەكان لە بارەی دەستوورەوە.

(خۆشناو) روونیشی كردەوە، لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەماندا، قسە لەبارەی ئەركی  پەرلەمان دەكرێت، ئایا چی بكرێت، ئەوە كاری پەرلەمانە یاخود لیژنەیەك لە دەرەوە دروست بكرێت، چونكە پەرلەمان ناتوانێت دەستوور هەموار بكاتەوە، لەبەر ئەوەی بە دەنگدان كۆتایی پێ هاتووە و ئەو قۆناخەی بڕیوە و تەنیا ماوە ریفراندۆم بكرێت.
بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار