پەیامی مەكتەبی سیاسی بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بنەماڵەی د.كەمال فوئاد

بۆ/ بەڕێزان مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان/ بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر كەمال فوئاد
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر (دكتۆر کەمال فوئاد)ـمان پێگەیشت، خۆمان بە هاوبەشی خەم و ناخۆشی كەسوكاری و هەڤاڵانی دەزانین، لەدەستدانی تێكۆشەرێكی وەك دكتۆر كەمال خەسارەتێكی گەورەیە لە حزبە تێكۆشەرەكەتان و گەلەكەشمان، خوالێخۆشبوو جگە لە خەباتی سیاسی وەكو كەسایەتیەكی رۆشنبیر و خەمخۆری ئەدەب و، مێژووی گەلەكەمان كەلێنی دیاردەبێت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەكەین و لە رێگای ئێوەشەوە هاوخەمی خۆمان بە بنەماڵە و كەسوكاری و سەرجەم هەڤاڵانی رادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17/11/2014




