جەلەولا..بە بۆردومانی پێشمەرگە چوار تیرۆریستی داعشی كوژران

جەلەولا-KDP.info-هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە، لە دەوروبەری ناحیەی جەلەولا جێگیربوون، بە سەختی بۆردومانی چەكدارەكانیان لە نێو ناحیەكە كرد و، چوار تیرۆریست، كوژراون.
گوتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (ئەحمەد لەتیف) بە KDP.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو پاش ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت كە، چەكدارانی داعش لە نێو ناحیەی جەلەولا كۆبوونەوەیەكیان سازداوە، بە سەختی بۆردومانی ناوچەكەمان، كرد.
عەمید (ئەحمەد)، دەشڵێت: پاش بۆردومانەكە ئەمڕۆ، زانیاریمان پێ گەیشتووە كە، چوار چەكدار كوژران و، ژمارەیەكیشیان، برینداربوون.
كاروان جاف




