٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەڕەنسا پێنج ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاوارەكانی هەرێم تەرخان كرد.. شەش كاروانی هاوكارییش گەیەندراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێكی فەڕەنسا، بە سەرۆكایەتیی (دیدیا لێ‌ برێت) لە هەولێر رایانگەیاند، 5 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان تەرخان كردووە و لە بازاڕەكانی هەرێم، پێداویستییەكانی ئاوارەكان دەكڕن و بەسەریاندا دابەشی دەكەن.

شاندێكی فەرەنسا كە بە سەرۆكایەتیی بەرپرسی ژووری قەیرانەكان لە وەزارەتی دەروەی فەڕەنسا و، بە یاوەریی كۆنسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم (ئالان ژوپرات)، كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی ئەوڵاتە كە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی جیاواز كار دەكەن، سەردانی هەولێریان كرد.
شاندەكە، بە ئامانجی لە نزیكەوە ئاگاداربوون و بینینی بارودۆخ و گوزەرانی ئاوارەكان، ئاگاداربوون لە دۆخی سیاسی و ئاساییش و پێداویستییەكانی ئاوارەكان، بۆ هەرێمی كوردستان هاتوون.
شاندەكە رایانگەیاند كە، تا ئێستا 6 كاروانی هاوكاری بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێم، لەلایەن حكوومەتی فەڕەنساوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراون و هاوكات پێنج ملیۆن یۆرۆی دیكەیان تەرخان كردووە، بە مەبەستی هاوكاری بۆ ئاوارەكان كە، ئەو پارەیە بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت و، هەوڵ دەدەن ڕاستەوخۆ لە رێگەی رێكخراوەكانەوە پێداویستی و كەلوپەل لە بازاڕەكانی نێوخۆی كوردستان بۆ ئاورەكان بكڕن و، بەسەریاندا دابەشی بكەن.
لێدوانی ئەو شاندە لە میانەی دیدارێكیان لەگەڵ جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كاروان جەمال) هات.

لە كۆتایی دیدارەكەیشدا، تیشك خرایە سەر پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا، چۆنیەتیی فراونكردن و پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەیش جەختی لێ كرایەوە.
جێی ئاماژەیە، فەڕەنسا یەكێكە لە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی ئەمەریكا و هەرێم لە لێدانی تیرۆریستانی داعش و، سەرۆكی ئەو وڵاتەیش سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری سەربازیی هەرێم دەربڕی.
شاو
 

هەواڵی پەیوەندیدار