٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی كۆچی دواییی د. كەمال فوئادەوە

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

هەواڵی كۆچی دواییی (د. كەمال فوئاد)، خەمگینی كردین، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكەین.

خوالێخۆشبوو (د. كەمال فوئاد)، جگە لەوەی یەكێك بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكێك بوو لە سەركردە خەباتكارەكانی یەكێتی، لە هەمان كاتدا لە دوای ڕاپەڕین لە پۆستە ئیدارییەكاندا و هەروەها وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش لە خولی گواستنەوەدا، ڕۆڵێكی دیاری لە چەسپاندنی ئاشتی و تەباییدا هەبوو. هەروەها (د. كەمال فوئاد)، لە بواری ڕۆشنبیرییشدا خزمەتێكی زۆری ڕووناكبیری و مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردی كردووە، كە شاری خۆشەویستی سلێمانی و كوردستان بە گشتی، بە ڕێزەوە ئەو خزمەتانەی بە بیر دێنێتەوە.

بۆ كۆچی دواییی (د. كەمال فوئاد)، هیوای بەهەشت بۆ خوالێخۆشبوو و، دڵنەوایی بۆ هەڤاڵان و كەسوكاری لە خوای مەزن دەخوازین.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

16/11/2014

هەواڵی پەیوەندیدار