هەزار و 200 قوتابیی كوردی ئێزدی لە كۆلێژ و پەیمانگەكانی هەرێم وەردەگیرێن

شنگال-تایبەت بە KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، رەزامەندییان وەرگرتووە بۆ ئەوەی 1200 قوتابیی سنووری لقی 17-ی شنگال و زممار لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بخوێنن.
بەرپرسی لقی 17-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید شنگالی)، بەkdp.infoـی ڕاگەیاند، "بۆ ئەوەی قوتابیانمان لە سنووری شنگال و زوممار لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستاندا درێژە بە خوێندنیان بدەن، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، رەزامەندیی نیشان داوە بەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندن 1200 قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگاكەنی هەرێم لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بێنە وەرگرتن".
گوتیشی، "پاش ئەوەی رەزامەندیمان وەرگرت، دەستمان بە ناونووسینی قوتابییەكان كرد و پاشانیش ڕادەستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیمان كردن."
(شنگالی) ڕوونیشی كردەوە، "ئەو هەوڵەی ئێمە لە لقی 17-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە شنگال بە هاوكاریی بنكەی باڵای لالش بوو كە لەم هەوڵەماندا زۆر هاوكارمان بوون."
نەشوان بەرزنجی




