شنگال..پێشمەرگە 8 ئافرەتی رزگار كردن

شنگال-kdp.info -بەرپرسێكی پێشمەرگە لە چیای شنگال دەڵێت، لە بەردەوامی رزگاركردنی ئافرەتانی كوردانی ئێزیدی، هێزەكانی پێشمەرگە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 8 ئافرەتی دیكەی، رزگاركردووە.
لەدەست تیرۆریستانی داعش، رایانكردبوو، بڕین لەسەر جەستەیان هەبوو، چونكە بەهۆی سەختی ڕێ و زۆر رۆیشتنیان بە پاوە، ناچاربوون، تا بناری چیای شنگال، بەرێكەون، ئەوان ئافرەت بوون، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە، رێگەیان بۆ دەستنیشانكردبوون كە بەكام رێگەوە بڕۆن و بە بناری چیای شنگال بگەن، ئەمە ئەو بەسەرهاتەیە كە بەرپرسێكی پێشمەرگە لە چیای شنگال، لەكاتی رزگاركردنی ئافرەتانی كوردی ئێزیدی، دەیگێڕێتەوە.
بەرپرسی پێشوی ئاساییشی شنگال (عەقید سدیق خوركی)، لە چیای شنگال، بەkdp.info -ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ زانیاری گەیشتە دەستمان كە 5 ئافرەت لە دەستی تیرۆریستانی داعش هەڵاتوون، ئیمەیش لە رێگەی سەرچاوەكانمانەوە رێگەكەمان بۆیان دەستنیشان كرد، دوای 7 كاتژمێر بەپێ ریگەیان بڕی و، گەیشتنە بناری چیای شنگال و، لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە گەیەنرانە سەر چیای شنگال.
(سدیق خوركی)، دەشڵێت، بەهۆی دووری رێگە و، سەختی رێ، ئەو ئافرەتانە، پێیەكانیان تووشی ئازار هاتبوو كە، گەینرانە چیای شنگال، لە لایەن تیمی پزیشكییەوە چارەسەریان بۆ ئێستایش لەسەر چیای شنگالن و، لە چەند رۆژی داهاتوو، بۆ شاری دهۆك رەوانە دەكرێن.
(خوركی)، ئاماژەیدا، ئەمڕۆیش لە شاروچكەی تەلەعفەر، 3 ئافرەتی دی كوردانی ئێزیدی ئازادكراوون و، گەیشتوونەتە، هەرێمی كوردستان، لەماوەی دوێنی تا ئەمڕۆ، 8 ئافرەت، ئازاد كراوون.
نەشوان بەرزنجی




