لیژنەی ئاساییش و بەرگی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسایەك بۆ پێشمەرگە ئامادە دەكات

هەولێر-KDP.info-ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، (شاخەوان عەبدوڵا) رایگەیاند كە بۆ گەیاندنی كێشەكانی پێشمەرگە، بە حكومەتی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەین و داواكاری پێشمەرگەیش یاداشت دەكەین.
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، (شاخەوان عەبدوڵا) بە- KDP.info ی راگەیاند، "بەم نزیكانە لیژنەی ئاساییش و بەرگری بە سەرۆك و ئەندامانییەوە، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و، لیژنەكە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و، ناوخۆ دەكات.سەردانی بەرەكانی شەڕ دەكەین، بۆ زانینی كێشەكانی پێشمەرگە و، بینینی بەرگریی و گیانفیدایی هێزەكانی پێشمەرگە".
(شاخەوان عەبدوڵلا)، دەشڵێت، لەو سەردانەدا كێشەكانی پێشمەرگە و داواكاریەكانیان یاداشت دەكەین و، دەیگەیەنە حكوومەتی عێراق، هەوڵ دەدەین ئیمتیازەكانی پێشمەرگە وەك سوپای عێراق، لێ بكرێت.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پێشوازیكردن لەو لیژنەیە، هاوكات لیژنەكەی ئاساییش و بەرگری پەرلەمانی بەغدا، دەیانەوێت پڕۆژەیاسایەك ئامادە بكەن، تا حكوومەتی عێراق، پابەند، بە ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگەو، وەك سوپای عێراقی لێ بكرێت.
یەحیا سابیر




