٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داهاتوو شاندێكی كوردی لە لەندەن بەشداری كۆنفڕانسی نەوت گاز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- DP.info-وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت كە، مانگی داهاتوو شاندێكی كوردی لە كۆنفڕانسی نەوت و گاز-ی لەندەن، بەشدار دەبێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مانگی داهاتوو كۆنفڕانسَك لەبارەی نەوت و گاز، لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان-یش، بەشداری لەو كۆنفڕانسە دەكات.
لە راگەیاندراوەكەدا، كە كۆپییەكی بۆ KDP.info نێردراوە، هاتووە ئەمڕۆ، لە دیدارێكی وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، (رێباز محەمەد) و، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، (ئەنگوس مەكی‌) و، سكرتێری‌ یەكەمی‌ كاروباری‌ ئابووری‌ لە بالیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا، باسی بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسی نەوت و گاز كراوە كە، بڕیار وایە مانگی داهاتوو لە بەریتانیا، بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی راگەیاندراوەكە،"هەردوو لا لە كۆبونەوەكە-دا،  باسیان لە سازدانی ئەو‌ كۆنفڕانسەی نەوت و گاز كردووە كە، بڕیارە مانگی‌ داهاتوو لە لەندەن سازبكرێت و،  شاندێكی  حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان-یش، لە كۆنفڕانسەكەدا بەشداربێت".
پێوەست بە چوونی شاندی كوردی بۆ بەغدا، وەزیری داریی حكوومەتی هەرێم، هیوای‌ خواستووە، لەگەڵ بەغدا بە ڕێككەوتن بگەن، بەمەبەستی گەڕانەوەی‌ مافەكانی‌ حكوومەتی‌ هەرێم لە بەغدا كە، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە، بەغدا بودجە و مووچەی‌ حكوومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی،‌ راگرتووە.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار