٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك.. چەند كەسێك بەهۆی بازرگانیكردن بە سووتەمەنییەوە رەوانەی هەولێر كراون

سەرچاوە: KDP.info

كەركوك-kdp.info- بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادر)، رایگەیاند، تا ئێستا چەند كەسێكیان بەهۆی بازرگانیكردن بە سووتەمەنی دەست گیركردووە و رەوانەی هەولێر كراون، ئەمڕۆیش كەسێك بە دوو كیلۆ زێرەوە گیراوە و، لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر)، بە kdp.info-ی راگەیاند، "پێشتربازرگانی  سووتەمەنیی لەگەڵ داعشكراوە و، بەو هۆیەوە چەند كەسێك دەستگیركراون و رەوانەی هەولێر كراون، چەند تەنكەرێكی سووتەمەنیش سوتێندراون، بۆیە لەئێستادا زێتر چاودێری ناوچەكە دەكرێت.

عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، پێش ئێستا دوو كەسی دیكەیان  دەستگیركردووە كە، ژمارەیەكی زۆری سیمكارتی تەلەفونیان پێ بووە و، بۆ ئەو ناوچانەیان دەبردن كە، لە ژێر دەستی داعش دایە.

(سەرحەد قادر )،ئاماژەیدا، "ئەمڕۆیش كەسێكی دیكەمان دەست گیركردووە كە لە حەویجە هاتووە و، گومان لێكراوبوو، چونكە نزیكەی دووكیلۆ زێری پێبووە، بۆیە لەئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت. ناوچەكەمان خستووەتە ژێر چاودێری وردەوە و، لەهەر شوێنێك زانیاریمان پێبگات كە كەسێك هەیە بازرگانی بە سووتەمەنی دەكات، كەسەكە دەستگیردەكەین و راپێچی دادگای دەكەین".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار