٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی سی ڤیی كاندیدانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی هەرێمی كوردستان دواوادەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دیاریكردنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دواوادەیە بۆ وەرگرتنی سی ڤیی كاندیدان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان.

ئەندامی لیژنەی دیاریكردنی  كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان (ڤاڵا فەرید)، بە kdp.infoـی راگەیاند،، دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرا، ماوەی چەند رۆژە دەرگەی وەرگرتنی سی ڤیی كاندیدان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران كراوەتەوە و ئەمڕۆیش بۆ وەرگرتنی سیڤی دواوادەیە.

(ڤاڵا فەرید) گوتیشی، لە ئێستادا دیار نییە چەند كەس سیڤییان پێشكەش كردووە و دواتر لیژنەكەیان كۆ دەبێتەوە و دیار دەبێت چەند كەس سی ڤییان پێشكەش كردووە، ئەوكات بڕیاریش دەدرێت بۆ قۆناخی داهاتوو چ هەنگاوێك بهاوێژن.

ڕوونیشی كردەوە كە، ئەو پرۆسەیە دوا كەوتووە و پێویستە پەلەی لێ بكرێت، چونكە لەو رۆژەوەی ئەو یاسایە لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو بووەتەوە، پێویستە لە ماوەی 90 رۆژدا ئەو كۆمیسیۆنە دابمەزرێت.
ئەمەیش لەكاتێكدایە، ماوەی 10 رۆژ بۆ پێشكەشكردنی سی ڤیی كاندیدان دیاری كرابوو، بەڵام دواتر ئەو ماوەیە بۆ شەش رۆژی دیكە درێژ كرایەوە و ئەمڕۆیش كۆتایی دێت.


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار