٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم هەفتەیە دەستوور گفتوگۆ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە گفتوگۆكردن لەبارەی دەستووری هەرێمی كوردستانەوە بكرێت.

گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان (محەممەد عەلی یاسین)، بە Kdp.info-ی راگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستووری هەرێمی كوردستانەوە، كۆ ببێتەوە.

(محەممەد) گوتیشی، ئەمە جارێ تەنیا گفتوگۆیەكی سەرەتایی دەبێت لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فڕاكسیۆنەكان و دواتر بڕیار دەدرێت چی بكرێت.

زیاتر گوتی، دیار نییە كەی لە هۆڵی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی دەست بە گفتوگۆكان لەبارەی دەستوورەوە دەكرێت و تەنیا سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فڕاكسیۆنەكان دانیشتنێكی لەبارەوە ساز دەدەن و ئەوكات ڕوون دەبێتە چۆن دەبێت.
بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار