٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی نیشان دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی دایەوە و ڕەزامەندیی بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی نیشان دا.

 

دوای هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (د. یوسف گۆران) بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، دواجار ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (6864) كە لە ڕێكەوتی (2/11/2014) دەرچووە، وەڵامی نووسراوی ژمارە (17478)-ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی دایەوە و ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی نیشان دا.


لەو چوارچێوەیەیشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر دەكات، ئەوانەی كە لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی خوێندنیان تەواو كردووە و لە هیچ دەستگا و دامەزراوەیەكی هەرێمی كوردستان دانەمەزراون، لە ماوەی (10) ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆیەتی لە دیوانی وەزارەت بكەن لەگەڵ هێنانی پێداویستییەكان بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەی دامەزراندنیان و بەرزكردنەوەی ناوەكانیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربچێت.
پێداویستییەكانیش بریتین لە: بڕوانامەی (ماستەر، بەكالۆریۆس).


نووسراوی پەسندكراوی بڕوانامەی (ماستەر) و ئەگەر بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە دەرەوەی وڵات تەواو كردووە، پێویستە نووسراوی یەكسانكراوی هەمان بڕوانامەیش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. ناسنامەی باری شارستانی. ڕەگەزنامەی عێراقی.

هەواڵی پەیوەندیدار