٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە جەلەولا داعش گوزرێكی كوشندەیان بەر كەوت

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info- بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان بۆ سەر بارەگا و موڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناو جەلەولا، زیاتر لە 15 تیرۆریست كوژران و بریندار بوون و زیانێكی زۆریشیان بەر كەوت.

گوتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (ئەحمەد لەتیف)، بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو چەند فڕۆكەیەكی جەنگی كە بەپێی زانیارییەكان سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق بوون، بۆ ماوەی چەند سەعاتێك موڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد.

عەمید (ئەحمەد) گوتیشی، لەو بۆردوومانەدا 15 چەكداری داعش كوژراون و بریندار بوون و هەروەها زیانێكی زۆریشیان بەر كەوتووە و چەندین ئۆتۆمبێل و چەك و تەقەمەنیان تێك شكاون.

ئاماژەی بەوەیش دا كە، تیرۆریستان لە ناوچەكە ورەیان ڕووخاوە و بەرەو لەناوچوون دەچن.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار