لە جەلەولا سێ چەکدارى داعش کوژران، سێیش بریندار بوون

جەلەولا-KDP.inf- لە ناحیەى جەلەولا لە کاتى دانانەوەى بۆمبى چێندراو، بۆمبێک بەچەکدارەکانى داعشدا تەقیەوە و سێ چەکدار کوژراون و دوانى دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژى هێزەکانى پێشمەرگە لە گەرمەسێر عەمید (لەتیف ئەحمەد) بە pdk.infoى راگەیاند، لە ناو شارەدێى جەلەولا لە کاتێکدا چەکدارانى داعش سەرقاڵى دانانەوەى بۆمبى چێندراو بوون، یەکێک لەو بۆمبانە بە خۆیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ چەکدار کوژران و دووانى دیکەیش بریندار بوون.
(عەمید ئەحمەد) زیاتر گوتی، چەکدارەکان ناوچەکەیان بۆمبرێژ کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەى لە کاتى هێرشى پێشمەرگە بۆ سەر ناوچەکە، ببێتە بەربەستێک بۆ پێشڕەوییەکان و زیانیان پێ بگەیەنن.
کاروان جاف




