تا بەغدا 500 ملیۆن دۆلارەكە ڕەوانە نەكات، شاندی هەرێم ناچێتە بەغدا

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تا بەغدا 500 ملیۆن دۆلارەكە رەوانەی هەرێم نەكات، 150 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژنەی هەرێم، رادەستی بەغدا ناكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەعبان)، بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و، رێككەوتنێكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد كە، 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن و لە بەرانبەردا هەرێمی كوردستان رۆژانە 150 هەزار بەرمیلی نەوت رادەستی بەغدا دەكات، بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا ئەو بڕەپارەیە رەوانە بكات، دواتریش هەرێم نەوتەكە رادەستی بەغدا دەكات.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، تا بەغدا پارەكە رەوانە نەكات، شاندی هەرێم سەردانی بەغدا ناكات و نەوتەكەیش رادەستی بەغدا ناكات، ئەگەر شاندیش سەردانی بەغدا بكات لەسەر ئاستی باڵا دەبێت و بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی حكومەت دەبێت، نەوەك بە سەرۆكایەتیی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام جارێ چاوەڕوانی رەوانەكردنی ئەو پارەیە دەكرێت كە، بڕیارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت.
13ـی ئەم مانگە و لە هەولێر، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى وه‌زیرى نه‌وتى عیراق(عادل عه‌بدولمه‌هدى) و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانى)ـدا و، دواى گفتوگۆیه‌كى به‌رهه‌مدار، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بڕیار درا:
1- حكوومه‌تى فیدرال بڕى (500) ملیۆن دۆلار ده‌داته حكوومه‌تى هه‌رێم.
2-حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خام ده‌خاته ژێر ڕكێفى حكوومه‌تى فیدراله‌وه.
3- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند ڕۆژى نزیكى داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك بۆ به‌غدا ده‌كات، بۆ دانانى چاره‌سه‌رى گشتگیر و یه‌كسان و ده‌ستوورى، بۆ ته‌واوى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
بڵند ئیبراهیم




