٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر هەڵوەشێنرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای پێوەست بە شارەوانیی هەولێر رایانگەیاند، ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێریان هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەمڕۆ بە مەبەستی تاوتووكردنی پرسەكانی خزمەتگوزاری و هەماهەنگی پتر بۆ برەودانی كار و بەرنامەكانی شارەوانی،  وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (نەورۆز مەولوود)، پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر (عەلی رەشید) و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە وەكالەت (عەبدولڕەحمان گەزنەیی)، لە دیوانی پارێزگای هەولێر كۆ بوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە رەوشی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی پایتەخت و، رێكخستنەوەی پتری بەرنامەكانی جوانكاری و پەرەپێدان و بەرنامەی قیرتاوكردن، پارك و باخچەكان، خاوێنكردنەوەی شار و، كار و بەرنامەكانی دی، شارەوانی و هەماهەنگی دامودەزگاكان، خرایە بەرباس و گفتۆگۆیان لەبارەوە كرا. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نەورۆز مەولوود)، پێشنیازی وەزارەتەكەی خستە ڕوو سەبارەت بە چۆنیەتیی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر و، گفتوگۆی تیروتەسەل لەسەر ئەم پێشنیازە كرا و، هەموولا هاوڕا بوون لەسەر چارەكردنی گرفتە یاسایی و ئیدارییەكانی پێوەست بەو بابەتە، بە مەبەستی خزمەتكردنی پتری رەوشی ئاوەدانكردنەوە، گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و باشتر رێكخستنەوەی كارو بەرنامەكان و دەستنیشانكردنی دەسەڵاتەكان.

كەنعان بەهادین
 

هەواڵی پەیوەندیدار