٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێگە نەدرا هێزی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا بچێتە كۆبانی

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info- شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا، سەردانی كۆبانیی كرد بۆ ئەوەی هێزێكی ئەوان بچێتە ئەو شارە، بەڵَام لەلایەن پەیەدەوە رێگری لێ كرا و نەیانهێشت بچنە ناو كۆبانی.

لەم بارەیەوە سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا (سعوود مەلا)، بە kdp.info-ی راگەیاند، "بەپێی رێككەوتنی دهۆك، ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا هاوشێوەی پەیەدە هێزی خۆی دەبێت و دوێنێیش هێزێكی 200 كەسی ئامادە كرابوو بۆ ئەوەی بچێتە كۆبانی و شاندێكی ئێمەیش سەردانی كۆبانیی كردبوو، بۆ ئەوەی رازییان بكات ئەو هێزە بچێت، بەڵام هێزی یەپەگە پێی راگەیاندبوون پێویستە لە ژێر ناوی ئەوان ئەو هێزە دەرباز ببێت، بۆیە هێزەكە نەچووە".

(سعوود مەلا) گوتیشی، "ئێمەیش بەیاننامەیەكمان بۆ رای گشتی بڵاو كردووەتەوە، كە ئەمە پێشێلكردنی رێككەوتننامەی دهۆكە و ناكرێت رێگرییان لێ بكرێت بۆ ئەوەی بەرگری لە خاكی خۆیان بكەن".

زیاتر ڕوونی كردەوە، لە ئێستادا گفتوگۆ بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە دەكرێت، بەڵام هێشتا چارە نەكراوە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار