شنگال.. داعش لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 55 خانوویان تەقاندوونەتەوە

شنگال-تایبەت بە KDP.info- تیرۆریستانی داعش دوای ئەو شكستە یەك لە دوای یەكانەی لە بەرانبەر هێزەكانی پێشمەرگەدا بردیان، لە ئێستادا دەستیان بە تەقاندنەوەی خانووی هاووڵاتیان و دامودەستگا میرییەكان لە شنگال كردووە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 1، هێزی 18-ی سوپای یەكی زێرەڤانی موقەدەم (ماجید خالید)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە ئەنجامی ئەو شكستە یەك لە دوای یەكانەی كە لە بەرانبەر هێزی پێشمەرگە بردوویانە، هیچ شتێكیان لە دەست نایەت، بۆیە پەنا بۆ تەقاندنەوەی خانووی هاووڵاتیان و مینڕێژكردنی شوێنەكان لە سنووری شنگال دەبەن.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال گوتیشی، رۆژانە تیرۆریستانی داعش لە شنگال بە بەردەوامی خانوو و فەرمانگە حكوومییەكان دەتەقێننەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوویشدا زیاتر لە 55 خانوو و فەرمانگەی میرییان تەقاندوونەتەوە.
نەشوان بەرزنجی




