درەنگای شەو لە حەسەن شام، پێشمەرگە، داعشی تێك شكاند و 10 تیرۆریست كوژران

مووسڵ--KDP.info بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) رایگەیاند كە، پێشمەرگە قارەمانەكان، نزیك گوندی حەسەن شام، هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاندووە و لە ئاكامدا 10 تیرۆریستی كوژران.
(سەعید مەموزینی) بە kdp.info ـی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، لە نزیك گوندی حەسەن شام، پێشمەرگە قارەمانەكان هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و لە ئەنجامدا، 10 تیرۆریستی داعش كوژران.
(مەموزینی)، گوتیشی، لە گەڕەكی عەدەنی نێو شاری مووسڵ، لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، هێرش كرایە سەر تیرۆریستانی داعش و، لە ئەنجامدا 5 تیرۆریستی داعش كوژران.
نەشوان بەرزنجی




