كەمال كەركووكی: لە میحوەری کەرکووک حەوت هێرشی داعش تێكشكێندران.. چەك و تەرمی داعش كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە

كەركووك-KDP.info- سەرپەرستیاری میحوەری كەركووك-دوبز، (د.كەمال كەركووكی) رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەوت هێرشی داعشیان لە سنووری میحوەرەكەیان تێکشكاندووە و، چەك و تەرمی تیرۆریستانیش، كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش، عەمباری تەقەمەنیی تیرۆریستانیانیان کردنە ئامانج.
لە میحوەری كەركووك، پێشمەرگە قارەمانەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، گوزرێكی گەوەرەیان لە تیرۆریستانی داعش وەشاند و، تا ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە، تیرۆریستانی داعش، زیانی گیانی و سەربازییان زیاتر بە دیار دەكەوێت.
پێوەست بە دوازانیاری لەو سنوورە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری كەركووك-دووبز، (د. كەمال كەركووكی) لە بەرزاییەکانی خرابەڕووت و گوبێبەوە، بە kdp.info ی رایگەیاند "ئەمڕۆ چەند جارێك پێشمەرگە قارەمانەكان، هێرشی تیرۆریستانی داعشیان لە كەركووك، تێك شكاند. پاشان فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە سەعات 11-ی سەرلەبایانییەوە مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان كردنە ئامانج و، تا ئێستایش كە بۆ kdp.inf قسە دەكەم، 10 جار بۆردوومانی ناوچەكە كراوە، لە زۆر خاڵی هەستیاری تیرۆریستانیش دراوە كە، هەمەر، دۆشكە، عەمباری چەك و تەقەمەنی، گرتووەتەوە و، ئێوارەیش گوێبیستی تەقینەوەی ئەو عەمبارەی چەك تەقەمەنی بووین و، دووكەڵی لێ هەڵدەستا".
سەرپەرشتیاری میحوەری كەركووك-دووبز(د.كەمال كەركووكی) گوتیشی: "لەگەڵ بۆردوومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، هێزەكانی پێشمەرگە نزیكی بارەگاكانی داعش بوون، تا سنووری هاویشتنی روومانە، بەڵام فڕۆكەكانی هاوپەیمانان داوایان لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد، لەبەر سەلامەتیی گیانیان، بۆ سەنگەرەكانی خۆیان، بگەڕێنەوە."
سەبارەت بە زیانی سەربازی و گیانی تیرۆریستانی داعش، (كەركووكی) دەڵێت: "ناتوانین ژمارەی تەوا و بڵێین، بەڵام لەئەنجامی ئەو بۆردوومانانەی كە 10 جار لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە كرایە سەر تیرۆریستان، هەمەر، دۆشكە، عەمباری چەك و تەقەمەنی كراونەتە ئامانج و، لە چاوی ئێمەوە دیار بوو كە، زیانێكی زۆریان پێ گەییشتووە و، لە ئێستایشدا چەك و تەقەمەنی و تەرمی تیرۆریستانی داعش لە ژێر دەستی پێشمەرگەدان".
دەربارەی بەردەوامیی بۆردوومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانانیش (د.كەمال كەركووكی)، ئاماژەی دا: "تا ئێستا فڕۆكەكان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، تیرۆریستانی داعش، لە نێو گوندی خرابەرووت و، لە نێو ماڵاندا، كەلوپەل دەشارنەوە".
جێی ئاماژەیە، دوێنێیش فڕۆكە جەنگییەكان، سێ جار بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان، لەو میحوەرە كردووە و زیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە.
kdp.info




